ڕێژنە میدیا
بەهۆی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئاسمانی ئێستای عێراق و ئێران چۆڵە و هیچ فڕۆکەیەکی پێدا تێپەڕ نابێت.
لە کاردانەوەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، سوپای ئیسرائیل هەڕەشە دەکات و دەڵێت: “ئەمشەو وەڵام دەدەینەوە.”
بەپێی هەندێک میدیای جیهانی، هێرشەکە فراوان دەبێت و هەموو پێگە و دەستوپێوەندەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە.
هەروەها کەناڵی 12ی عیبری ڕایگەیاندووە: “هێرشەکەی ئیسرائیل چڕ دەبێت.”