جیهانرۆژهەڵاتی ناوەڕاستهەواڵ

جەیك سۆلیڤان: قۆناغی جەنگی وێرانكەر دەستیپێكرد

ڕێژنە میدیا

جەیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا كەمێك لەمەوبەر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بۆ ئێرانمان رونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ دەبێت و لەداهاتوودا شەپۆلی هێرشەكان وێرانكەر دەبن.

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەشڵێت هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بێكاریگەر بووە بەهۆی سیستمی دژەئاسمانی ئیسرائیل و هاوكاری ئەمریكاوە و بووەتەهۆی كوژرانی هاووڵاتییەكی فەلەستینی.

سۆلیڤان ئاماژەی بەوەشكرد لەگەڵ ئەمریكییەكان تاوتوێی وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئێران دەكەن و بەوردیش چاودێری هێرشی نوێی ئێران و بریكارەكانی دەكەن.

 

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button