ڕێژنە میدیا
هەموو دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق خراونەتە دۆخی هۆشداریی پلە (جیم).
بەپێی سەرچاوەکان، ئەم هۆشدارییە بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و ناوچەی سەوز و نێردە دیپلۆماسییەکانە، ئەمەش دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.
هەروەها محەمەد شیاع سوودانی، خۆی سەرپەرشتیی دۆخەکە دەکات.
ئەم ئامادەکارییەی عێراق، دوای هۆشدارییەکانی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دێت، کە ڕایگەیاند: پێویستە هێرشەکان بۆ سەر ئەمەریکا بوەستێندرێن.