ڕێژنە میدیا
ئەم بەیانیە بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر یاڕەڵڵا سوپاسالاری عێراق کۆبونەوەیەکی ئەمنیی بەبەشداریی فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی، وشکانیو پلاندانانو چەند بەرپرسێکی تر ئەنجامدراو سوپاى عێراق خرایه حاڵهتى ئامادهباشییهوه.
سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای عێراق بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر یاڕەڵڵا سوپاسالاری عێراق کۆبونەوەیەکی ئەمنیی بەبەشداریی فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی، وشکانیو پلاندانانو چەند بەرپرسێکی تر ئەنجامدا.
لەکۆبونەوەکەدا دۆخی ئەمنییو ئەو ئاستەنگییانەی ڕوبەڕوی ناوچەكه بوەتەوە تاووتوێکراون، هاوکات فەرماندەکان باسیان لەئامادەیی هێزە ئەمنییەکان بۆ دابینکردنی ئاسایشی وڵات بەباشترین شێوە، ئاگاداربونو ئامادەکاریی بۆ هەر ئەگەرێکی لەناکاو کرد.
ئهو ئامادهباشییهى سوپاى عێراق بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه لهئێستادا ئیسرائیل پێگەی گروپە چەکدارییەکان لەلوبنانو سوریا دهكاته ئامانجو مەترسی ئهوهش هەیە بەهۆی هێرشەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراق، ئیسرائیل بارەگای ئەو گروپانەش لهناو خاكى عێراق بکاتە ئامانج.