کوردستانهەواڵ

سەبارەت بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران زانیاری نوێ ڕاگەیەندرا

ڕێژنە میدیا

 

میدبایەکی نزیک لە یەکێتی ڕایگەیاند له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمه‌وه‌ زانیاریى وردى ده‌ستكه‌وتووه‌ له‌باره‌ى داهاتى به‌رده‌ستى وه‌زاره‌ته‌كه‌ بۆ دابه‌شكردنى موچه‌، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، “هۆكارى دابه‌شكردنى موچه‌ نازانین، له‌كاتێكدا پارەی پێویستیش لەبەردەستدایە“.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئەو میدیایە ، حکومەتی هەرێم پارەی پێویستی بۆ دابەشکردنی موچە لەبەردەستدایە، کە بریتییە لەزیاتر لە 700 ملیار دیناری بەغداو زیاتر لە 300 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ.

سەرچاوەیەك لە وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمیش ڕایگەیاندوە :”تائێستا حکومەتی هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆی بۆ ئەم مانگە نەناردوە بۆ بەغدا، هەربۆیە پارەی پێویستی بۆ دابەشکردنی موچە لەبەردەستدایە”.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش باسیان له‌وه‌كردوه‌، ئه‌گه‌رچى بڕیاربوه‌ دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ ته‌واوكاریى موچه‌ له‌به‌غداوه‌ بهاتایه‌و نه‌هاتوه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ڕه‌وانه‌ بكرێت‌و هه‌ر ئه‌مڕۆش لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ بكرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی جه‌ختیكرده‌وه‌، “ئێستا حکومەتی هەرێم موچەی بەبارمتە گرتوەو دابەشیناکات، لەکاتێکدا لەمانگەکانی ڕابردودا ئەگەر 100 ملیار دیناریشی لەبەغداوە بۆ بهاتایە، دابەشیدەکرد، بەڵام ئێستا لەگەڵ ئەوەی تەواوی پارەی موچەی لەبەردەستدایە، بەڵام دابەشیناکات، وه‌زاره‌تى دارایی هیچ پێویستیه‌كى به‌و ته‌واوكارییه‌ نییه‌ كه‌ چاوه‌ڕوانه‌ به‌غدا بۆى ڕه‌وانه‌ بكات”.

ئه‌مڕۆ 60 ڕۆژ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر موچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌ران‌و تائێستا ئه‌و موچه‌یه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه‌و هیچ ده‌نگوباسێكیش له‌باره‌ى موچه‌ى نۆ-ى فه‌رمانبه‌ران له‌ئارادانییه‌.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button