رێژنە میدیا
دوای به‌كۆتاهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق و لیژنه‌ی ته‌ناهیی، چه‌ند بڕیارێكی تری ته‌ناهیی پێوه‌ست به ڕۆژی هه‌ڵبژاردن درا.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، بۆ دەزگا میدیاییەکان وتی ، هه‌رچه‌نده پێشتر بڕیاری ته‌ناهیی درابوو بۆ كاتی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئه‌مڕۆیش بڕیاری گرنگ له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دراوه.
ئاماژەشی بەوە کرد ، بڕیار درا كه بردنه ژووره‌وه‌ی مۆبایل له رۆژی ده‌نگدانی گشتیی و تایبه‌ت قه‌ده‌غه بكرێت، له پێناو زه‌مینه خۆشكردنی زیاتر ده‌نگده‌ر.
جەختیشی کردەوە لەوەی ، له‌رۆژی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌بێت و گوتی، ژیان ئاسایی ده‌بێت وه‌ك هه‌ر رۆژێكی تر و ده‌روازه‌ی سنووری و فڕۆكه‌خانه‌ییش كراوه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه ده‌بێت ئه‌و راگه‌یاندنانه رووماڵی ده‌كه‌ن، باجی كۆمسیۆنیان هه‌بێت.
بڕیاره له 20ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت و تا ئێسته‌یش رێوشوێنی نوێ بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه گیراوه‌ته به‌ر.