ڕێژنە میدیا
فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی كه له به‌غداده‌وه به‌ره‌و چین ده‌ڕۆشت، به‌هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی كچێكی خه‌ڵكی سلێمانییه‌وه له هیندستان نیشتنه‌وه‌ی فریاگوزاری ئه‌نجامدا به‌ڵام كچه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
پێگه‌ی newindianexpress بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی عێراقی له به‌غداوه به‌ره‌و كوانگشۆ له چین ده‌ڕۆشت، به‌هۆی تێكچوونی ته‌ندوستی یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كانیه‌وه‌یه‌وه نیشتنه‌وه‌ی فریاگوزاری پزیشكی له فڕۆكه‌خانه‌ی كۆلكه‌تا له هیندستان ئه‌نجامداوه.
وته‌بێژی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هیندستان ڕایگه‌یاندووه، تیمه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كۆلكه‌تا له‌گه‌ڵ نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌دا هاوكاری ئه‌و سه‌رنشینه‌یان كردووه و دواتریش گواستویانه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
به‌پێی لێدوانی پزیشكانی فڕۆكه‌خانه و نه‌خۆشخانه‌ی شاری كۆلكه‌تا ئه‌و كچه له ئاسمان و پێش گه‌یشتنی به تیمه‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه و ده‌رفه‌تێك بۆ رزگاركردنی ژیانی نه‌بووه.
ڕونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و كچه ٣٠ خوله‌ك پێش نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی كۆلكه‌تا ته‌ندروستی تێكچووه به‌ڵام نه‌توانراوه هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت بۆیه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.
پێگه‌ی newindianexpress له‌باره‌ی ناسنامه‌ی كچه‌كه‌وه ئاشكرای كردووه، ئه‌و كچه ته‌مه‌نی ١٦ ساڵه، ناوی دێران سه‌میر ئه‌حمه‌ده و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری پارێزگای سلێمانییه.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌كه، ئه‌و كچه دوو ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا بووه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیووه به ئینگلیزی قسه بكه‌ن، ڕێكاره‌كانیان ماوه‌یه‌كی زۆری خایاندووه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ده‌لهی له سه‌رهێڵن و له ڕوداوی گیانله‌ده‌ستدانی كچه‌كه ئاگاداری‌یان كردونه‌ته‌وه تا ڕێكاره‌كانی ناردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه بۆ عێراق ئه‌نجام بده‌ن.
چاره‌نوسی گه‌شته‌كه؟
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی دێران و خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵگرت بوو، 97 سه‌رنشینی دیكه و 15 تیمی فڕۆكه‌وانی هه‌بووه، دوای نزیكه‌ی 24 كاتژمێر له ڕوداوه‌كه گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و چین ئه‌نجامداوه.