کۆمەڵایەتی

13 واتا و مانا کردنەوەی مردن و بینینی مردوو لە خەودا بزانە …

ڕێژنە میدیا

 

شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی مردوو لە خەودا لەوانەش.

1- ئەو كەسەی خەون بە مردویەكەوە ببینێت و بڵێت نەمردووم ئەوە ڕەنگە ئەو كەسە پلەو پایەی شەهیدی هەبێت و نەمربێت .

2-ئەگەر لە خەوتدا لە مەراسیمی مردنی كەسێكدا بەشداربویت ئەوە مانای وایە ڕەنگە سەفەرێكی دوور لەپێشت بێت .

3-ئەو كەسەی خەون بە مردویەكەوە ببینێت و لە خەوەكەدا زۆر بێزار و بێتاقەت بێت ئەوە مانای وایە ئەو كەسەی مردوە ڕەنگە بێ ئیمان بوبێت و كاری چاكەی كەم بوبێت .

4- ئەو كەسەی لە خەویدا مردویەك قسەی لەگەڵدا بكات ئەوە تەواوی قسەكان ڕاستن .

5- ئەو كەەسی لە خەویدا یەكێك لە مردوەكانی لێی بدات ئەوە لە سەفەرێكدا خێری دەست دەكەوێت و باشەی توش دەبێت .

6-ئەگەر مردوەكەت لە خەوتدا سڵاوی لێكردیت ئەوە پێدەچێت دۆخی باش بێت .

7-ئەو كەسەی لە خەویدا باوەش بە مردویەكدا بكات ئەوە تەمەنی درێژ دەبێت .

8-ئەو كەسەی لە خەویدا پێشوازی لە مردویەك بكات ئەوە ڕەنگە تەمەنی كورت ببێت .

9-ئەو كەسەی لە خەویدا هاوسەرگیری لەگەڵ مردویەك بكات ئەوە تاوان و كاری خراپەی ئەنجامداوە.

10-ئەگەر لە خەوتدا كەسێكی مردوت داوای شۆردنی جلوبەرگی لێكردیت ئەوە مانای وایە پێویستی بەخێر و دوعا هەیە بۆی بكرێت .

11-ئەو كەسەی لە خەویدا كفن بكرێتە بەری ئەوە تەمەنی كورت دەبێت .

12-ئەو كەسەی لە خەویدا تەرمی مردویەك ببینێت بەڵام سەر و قاچی بە دەرەوە بێت ئەوە مانای وایە دینەكەی تەواو نیە .

13-ئەو كەسەی لەخەویدا بمرێت و نوقمی ئاو ببێت ئەوە مانای وایە تاوانی زۆرە و گوناهی زۆری ئەنجامداوە.

سەرچاوە:نواعم

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button