کوردستانهەواڵ

بارانی بە لێزمە و هەورە بروسکە و تەرزە ڕوو لە هەڕێم دەکات

ڕێژنە میدیا

 

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى دوو كه‌شناسى كورد ئاشكرایانكردووه‌، له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕه‌وشێكى ناسه‌قامگیر ڕوو له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات‌و جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه‌، دواى كۆتاییهاتنى ڕه‌شه‌باكه‌، لێزمه‌ باران‌و هه‌وره‌ برووسكه‌ ڕوو له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شاڵاو هیدایه‌ت‌و ئاراس جه‌بار كه‌ دوو كه‌شناسى كوردن له‌هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایانكردووه‌، حاڵەتێکی ناسەقامگیریی کەشوهه‌وا له‌ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە ڕوو له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌م ڕه‌شه‌بایه‌ى ئێستا هه‌یه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامده‌بێت.

ئه‌وه‌ش باسده‌كه‌ن، دواى كۆتاییهاتنى ئه‌م ڕه‌شه‌بایه‌، تاوه‌ باران‌و هه‌وره‌ برووسكه‌ به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له‌گه‌ڵ بایه‌كى به‌هێز ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات‌و پێشبینى بارانێكى باش ده‌بارێت.

ئه‌وه‌شیان وتووه‌، “چالاکی بای بەھێزی باکوری ڕۆژھەڵات لەسبەی ئێوارەوە کەمدەبێتەوەو نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممەش کۆتایی پێدێت، ھەر لەگەڵ کۆتاییھاتنی ڕه‌شه‌باکەدا، پێشبینی دەکرێت پاڵەپەستۆیەکی نزمی ھەوا بەبارستە ھەوایەکی شێدارەوە لەباشوری وڵاتی ئەوروپاوە جوڵە بکات بەسەر ناوچەکانی وڵاتی تورکیاو باکوری کوردستان‌و لەنێوان ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە بۆ نیوەرۆی ڕۆژی چوارشەممە چاوەڕواندەکرێت کاریگەریی هه‌بێت لەسەر بەشێکی ناوچەکانی ھەرێم”.

هه‌ر له‌و زانیاریانه‌دا هاتووه‌، “ئه‌و ڕه‌وشه‌ش خۆی دەبینێتەوە لەحاڵەتێکی ناجێگیری کەشو بەرگەھەواو چالاکبوونی (با)و ھەورە بروسکەی بەھێزو تاوە بارانی مامناوەندو بەخوڕ بەتایبەت بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی‌و ئیدارەی ڕاپەڕین‌و بەڕێژەیەکی کەمتریش بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک‌و ھەڵەبجەو باکوری گەرمیان‌و ئیدارەی سۆران کاریگەری دەبێت”.

باس له‌وه‌شكراوه‌، لەھەندێ شوێنیش بەتایبەت لەسنوری پارێزگای سلێمانی‌و ئیدارەی ڕاپەڕین ئەگەرى ھەیە ھەورە برووسکەی بەھێزو توند چالاک ببێت‌و باران‌و تەرزەی بەخوڕی لێ ببارێت بەڕێژەی 20 تا 45 ملم کە لەئەنجامدا لەماوەیەکی کورتدا ببێتە ھۆی دروستبوونی لافاوی خێرا، بۆ ناوچەکانی دیکە بەگشتی لاواز دەبێت بەتایبەت سنوری پارێزگای دھۆک‌و شاری ھەولێرو بەشێکی سنوری گەرمیان‌و کەرکووک لەوانەیە بارانیش نەبارێت.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button