کوردستانهەواڵ

یەک هەفتە پشوی فەرمی لە هەڕێم رادەگەیەندرێت

ڕێژنە میدیا

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵژاردنەکان له‌هه‌رێمى کوردستان بە ڕێژنە میدیای ڕاگەیاند بۆ ماوەی یەک هەفتە بەهۆی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لە هەرێم پشوو دەبێت .

بە گوێرەی زانیاریەکان ، “كۆمسیۆن پێنج ڕۆژ پێش ده‌نگدانى تایبه‌ت پێویستى به‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى ده‌نگیان تێدا ده‌درێت”.

ئەو سەرچاوەیە تایبەت لە ڕێژنە میدیا ڕوونیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌رچى هه‌ڵبژاردن له‌18ى مانگى داهاتوو ده‌ستپێده‌كات (هه‌ڵبژاردنى تایبه‌ت) به‌ڵام ئه‌وان پێنج ڕۆژ پێش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌وام له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن ڕاده‌گرن به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌.
ئاماژەشی بەوە کرد ، “له‌ڕۆژى 10ى مانگى داهاتوو، تاوه‌كو 22ى مانگ ده‌وام ڕاده‌گیرێت وه‌كو ئاماده‌كاریى‌و دواتریش پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن”.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button