ڕێژنە میدیا
به‌گوێره‌ى ئاژانسێکی هه‌واڵى عێراقی، سبەینێ بەغدا پارەی تەواوکاری بۆ موچەی مانگی هەشتی موچەخۆرانی هەرێم ڕه‌وانه ده‌كات‌و دواتریش ڕاسته‌وخۆ موچەی مانگی نۆ ڕەوانە دەکات، سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمیش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكرایكرد، هه‌ر سبه‌ینێ لیستى دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى هه‌شت بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئاژانس هه‌واڵى عێراق، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە بۆ هەرێم، لەهەمان ڕۆژدا واته هه‌ر سبه‌ینێ لیستی موچەی مانگی هەشتی موچەخۆرانی هەرێم بڵاودەکرێتەوەو دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.
ئه‌وه‌ش هاتوه، بڕیارە لەماوەی سێ ڕۆژدا موچەی مانگی هەشت بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبکرێت‌و چەند ڕۆژێکیش دواتر پارە بۆ موچەی مانگی نۆ ڕه‌وانه ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، ئه‌گه‌ر به‌غدا سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ته‌واوكاریى پاره‌ى موچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه بكات، هه‌ر سبه‌ینێ لیستى موچه بڵاوده‌كرێته‌وه‌و دوشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه ده‌كرێت‌و چوارشه‌ممه‌ش كۆتایی به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى هه‌شت ده‌هێنرێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵیش باسیان له‌وه‌كردبوو، پارتی‌و یەکێتی ڕێککەوتنیان کردوە بۆئەوەی دابەشکردنی موچەی مانگی هەشت بخەنە سەرەتای مانگی 10و وەک بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاری بهێنن، داواشیانکردوە، موچەی مانگی نۆ-ش لەبەغداوە بێت، تا بڵێن لەم بانگەشەی هەڵبژاردنەدا دوو موچە دابەشدەکەن.
سبه‌ینێ 60 ڕۆژ به‌سه‌ر موچه‌ى مانگى هه‌شتدا تێده‌په‌ڕێت‌و به‌فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان نه‌دراوه، له‌كاتێكدا عێراق ئاماده‌كاریى ده‌ستپێكردوه بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى.