ڕێژنە میدیا
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت” دەوامی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ كه‌مدەکرێتەوە“.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کە ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە دەرچووە و واژووی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە، تێیدا هاتووە” ئه‌ركی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌گشتی له دوو پۆست بۆ سێ پۆست دەگۆڕێن، واته ٢٤ كاتژمێر له ئه‌ركدا ده‌بن و ٤٨ كاتژمێریش پشوو وه‌رده‌گرن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە بڕیارەکە ئەو کارمەندانە ناگرێتەوە کە ڕۆژانە دەوامیان لە کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ٣ی پاشنیوەڕۆیە.
لە نوسراوەکەدا جەختیشکراوەتەوە، بڕیاره‌كه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وە ده‌چێتە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.