ڕێژنە میدیا
دوای ئەوەی چیا نەوشیروان مستەفا تەواوی دەرگاکانی گردی زەگەتەی بە کۆنکرێت داخست و ڕێگری لە عومەری سەید عەلی و بەرپرسانی نزیک لەو کرد بچنەوە گردی گۆڕان و کاروبارەکانی حزبەکەیان ڕاپەرێنن لە ئێستادا بزووتنەوەی گۆڕان بە نیازە لە ڕۆژانی داهاتوودا بنکەی سەرەکی خۆی لەدەرەوەی گردەکە بکاتەوە.
سەرچاوەیەکی باڵای ناو بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند لە ئێستادا گردی زەرگەتە لە گردی گۆڕانەوە بووە بە موڵکی کەسی و ئەوەی دەیانجار باسی ئەو مەترسیە کراوە ئێستا گۆڕان رووبەرووی بۆتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی وت هەر لەسەرەتاوە مەترسی ئەوە دەکرا کە گردی گۆڕان نابێت بە ناوی شەخس و کوڕانی نەوشیروان مستەفاوە تاپۆ بکرێت چونکە ئەوەی ئەمڕۆ روویدا لەبەرچاو بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد لە رۆژانی داهاتوودا بەسەرپەرشتی عومەر سەید عەلی و دانا ئەحمەد مەجید و مستەفا سەید قادر و ژمارەیەکی زۆر لە نارازییەکانی پێشووی گۆڕان و زۆرینەی جڤاتی نیشتمانی و گشتی گۆڕان لەدەرەوەی گردی زەرگەتە بینای نوێ و سەرەکی بزووتنەوەکە دەکرێتەوەو سەرلەنوێ کاروبارەکانی گۆڕان رێکدەخرێنەوە.
جەختی لەوەشکردەوە بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی ڕووداوەکانی ئەمڕۆ و داخستنی گردەکەو بەشەخسی کردنی گردی زەرەگەتە لەلایەن چیا نەوشیروان مستەفاوە روونکردنەوەو ڕاگەیەندراو بڵاودەکاتەوە هاووڵاتیان لە ڕووداوەکان بە وردی ئاگادار دەکاتەوە.