تەندرووستی

خواردنەوە گەرمەکان لە کەشوهەواى گەرمدا مەترسیدارن ؟

ڕێژنە میدیا

 

دکتۆر ئیرینا لیالینا، پرۆفیسۆر لە زانکۆى زانستى سروشتى لە زانکۆى فێرکارى روسیا رایدەگەیەنێت؛ خوارندنەوەى گەرم لە کەشوهەواى گەرمدا گەر بخورێتەوە، پلەى گەرماى ناوەوەى لەش بۆ ماوەیەکى کاتیی بەرز دەکاتەوە و ئەمەش فشار لەسەر لەش دروست دەکات لەکاتێکدا لە هەوڵدایە پلەى گەرماى لەش بە رێکى بهێڵێتەوە.

وتوشیەتى: خواردنەوەى گەرم لە کەشى گەرمدا فشارەکان لەسەر لەش زیاتر دەکات بەتایبەت فشارەکان بۆسەر دڵ و دەمارەکان و ئەمەش مەترسییەکان بۆسەر ئەو کەسانە زیاتر دەکات کە کێشە و نەخۆشییەکانى دڵیان هەیە و ئەگەرى توشبونیش بە نەخۆشییەکانى دڵ زیاتر دەکات.

 

ئەو پزیشکە قاوەى گەرمى بە نمونە باس کردوە و دەڵێت: رێژەى میزکردن زیاتر دەکات و ئەمەش رێژەى شلە لە لەشدا کەم دەکاتەوە بەتایبەت لە کەشى گەرمدا و ئەمەش سەر بۆ وشکبونەوەى لەش دەکێشێت و ئەمە جگە لەوەى پلەى گەرمیی لەش بەرز دەکاتەوە و کەسەکە لە کۆتاییدا توشى ئەوە دەبێت کە بەرگەى گەما نەگرێت و دۆخى ناجێگیر بکات.

 

ئەو پزیشکە روسییە رێنمایی دەداتە ئەو کەسانەى حەز بە خواردنەوە دەکەن، لە کەشى گەرمدا پەنا بۆ خواردنەوە ساردەکان بدەن یاخود خواردنەوەکانیان پلەى گەرمیی ژورى هەبێت تا لەشیان لە نەخۆشکەوتن و وشکبونەوە بپارێزن.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button