پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە میدیاکانی ڕاگەیاند لە رۆژی ھەینی 14ی حوزهیرانی 2024، خێرایی با دەست بە چالاکی دەکات و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات”.
له بارهی كهشوههوای رۆژانی جەژنی قوربانیش وتی: “ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری بارستەیەکی گەرم کە لە باکووری ئەفریقاوە چالاک دەبێت و بەپێی کات دەگاتە ناوچەکانمان”.
دهشڵێت: “هەروەها پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو دەست بەرزبونەوە دەکەن بەپێی ناوچەکان”.
پلەی گەرمی پێشبینی کراوی رۆژانی چەژنی قوربان:
پاڕێزگای ھەولێر 44 بۆ 46 پلەی
پاڕێزگای سلێمانی41 بۆ 43 پلە
پاڕێزگای هەڵەبجە 43 بۆ 44 پلە
پاڕێزگای دهۆک 41 بۆ 43 پلە
ئیدارەی سۆران 42 بۆ 43 پلە
پاڕێزگای کەرکووک45 بۆ 47 پلە
ئیدارەی ڕاپەڕین 42 بۆ 44 پلە
ئیدارەی گەرمیان 47 بۆ 49 پلە