کوردستانهەواڵ

دوای لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە کۆیە سەرۆک وەزیران دوو بڕیاری گرنگی دەرکرد

ڕێژنە میدیا

 

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥/٩/٢٠٢٤ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە شاری کۆیەوە ڕایگەیاند ، لەم رۆژانەدا دەست بە جێبەجێکردنی دووسایدی هەولێر – کۆیە دەکرێت و ناحیەی تەقتەق_یش دەکرێتە قەزا.

لە سەردانەکەی مه‌سرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم، لە وتاری رێوڕەسمی لێدانی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025، لە قوتابخانەی “نەجیبە جەلی زادە”ـی کۆیە، وتی، “لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دروستکردنی جووتسایدی هەولێر – کۆیە دەکەین کە خواستێکی دێرینی خەڵکی کۆیە و هەولێر بووە”.

ئاماژەشی بەوە کرد ، “بڕیارمان داوە بە قەزاکردنی ناحیەی تەقتەق وەک یەکێک لە کۆنترین ناحیەکانی کوردستان کە ئەمەش یارمەتیدەرێکی زۆر دەبێت بۆ خەڵکی ناوچەکە و بارگرانی ئیداری لەسەر شاری کۆیە کەم دەبێت و تایبەتمەندییەکی زیاتر بە تەقتەق دەدرێت”.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button