کوردستانهەواڵ

بانکی ناوەندی هەواڵێکی خۆشی سەبارەت بە دۆلار بۆ گەشتیارانی هەرێم ڕاگەیاند

ڕێژنە میدیا

 

بانکی ناوەندی ڕایگەیاند چەند رێکارێکی نوێیان گرتووەتەبەر و بەم زووانە چەند بانکێک لەو دوو فڕۆکەخانەیە دەستبەکاردەبن لە خزمەتگوزاری فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران.

نەرمین مەعروف ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ئاماژەی بەوە کردوە ، بەمزوانە دۆلاری كاش لە فرۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی دەدرێت بە گەشتیاران.

بەگوێرەی زانیاریەکان “ئەمڕۆ لە بانكی ناوەندی لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی گفتوگۆ و بەدواداچونی بۆ چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان كردووە، لەنێویشیاندا مافی پێدانی دۆلاری کاش بەو هاوڵاتیانەی هەرێم کە گەشتدەکەن لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر”.

لە بڵاوکراوەکەی نەرمین مەعرووفدا هاتوە “سەرەڕای هەوڵەكانمان لە ماوەکانی پێشوودا بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەو بابەتە، بەڵام چەند ئاستەنگێک بووەتە هۆی راگرتنی”.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button