کوردستانهەواڵ

دادگای سلێمانی : ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵیت سکاڵا تۆمار دەکەین

ڕێژنە میدیا

 

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی، روونكردنەوە لەبارەی دەنگۆی فرۆشتنی بینای دادگای سلێمانی دەدات و رایدەگەیەنێت: هەواڵەكە هیچ بنەمایەكی نییەو سكاڵای یاساییش تۆمار دەكەین.

لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی-یەوە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە، ” لەچەند سایت و پەیج و سۆشیاڵ میدیایەك هەواڵێكی ناڕاست بڵاوكراوەتەوە كە گوایە شوێنی بینای دادگای سلێمانی فرۆشراوە و دەكرێتە پڕۆژە، بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین كە ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەكی نییە”.

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی راشیگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی كە نازانین بە چ مەبەستێك ئەم هەواڵە ناڕاست و بێبنەمایانە بڵاودەكرێتەوە، بەمافی خۆشمانی دەزانین سكاڵای یاسایی دژی ئەو سایت و پەیجانە تۆمار بكەین.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button