زانست

تیلیگرام لەمەودوا زانیاریە تایبەتیەکان و شوێنی نیشتەجێبونی بەشداربوانی ئاشکرا دەکات

ڕێژنە میدیا

 

تۆڕی کۆمەڵایەتی تیلیگرام رایگەیاند، کە لەمەودوا لە ئەگەری بوونی فەرمانی دادوەری یان داواکاریی یاسایی دیکەی متمانەپێکراو، ژمارەی تەلەفۆن و ئایپی یان ناونیشانی پرۆتۆکۆڵی ئینتەرنێتی بەکارهێنەرانی دەداتە دەسەڵاتداران.

ئەمەش نیشانەی گۆڕانکارییەکی جددییە لە سیاسەتەکانی ئەم تۆڕە و بەڕێوەبەرە رووسییەکەی، پاڤێڵ دورۆڤ.

پاڤێل دورۆڤ، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ئەم تۆڕە، رۆژی دووشەممە رایگەیاند، ئەم گۆڕانکارییە لە سیاسەتی خزمەتگوزاری و پاراستنی نهێنی تۆڕەکەدا، پێدەچێت تاوانباران “بێهیوا بکات” لە بەکارهێنانی تێلێگرام.

دورۆڤ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تێلێگرام نووسیویەتی، “لە کاتێکدا 99.999% بەکارهێنەرانی تیلیگرام هیچ پەیوەندییەکیان بە کاری تاوانەوە نییە، 0.001%ی بەکارهێنەران کە بەشدارن لە چالاکییە تاوانکارییەکاندا وێنەیەکی خراپیان بۆ ئەم تۆڕە دروستکردووە و قازانجی نزیکەی یەک ملیار بەکارهێنەری تیلیگرامیان خستوووەتە مەترسییەوە.”

بەڕێوەبەری تیلیگرام مانگی رابردوو لە فڕۆکەخانەیەک لەلایەن پۆلیسی فەڕەنسا دەستگیرکرا.

دورۆڤ لە فەڕەنسا تۆمەتبارکرا بە “پیلانگێڕی بۆ دابەشکردن، دابینکردن یان گەیاندنی ڕێکخراو لە پۆرنۆگرافیای منداڵان” و “بەشداریکردن لە دابینکردن، گواستنەوە، هەڵگرتن یان گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان”.

وتەبێژی پۆلیسی فەڕەنسا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، پاڤێل دورۆڤ لەلایەن دامەزراوە نیشتمانییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و ساختەکاری، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانی بواری تاوانە دارایی و ئەلیکترۆنییەکان لە تیلیگرام هاوکاریی دەسەڵاتی دادوەری نەکردووە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button