ڕێژنە میدیا
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکات، کە تا ٢٤ کاتژمێر پێش دەستپێکردنی رۆژی هەڵبژاردنەکە بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24-7-2024 سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە 25ی ئەیلول، لیستی کاندید و حیزبەکان لەلایەن کۆمیسیۆن پەسند دەکرێت و راستەوخۆ پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
لە هەمان کاتدا هەر ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەینێ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
بڕیارە شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە 20-10-2024 بەسەرپەرشتی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت.