ڕێژنە میدیا / هەولێر
بەگوێرەی هەواڵێکی بڵاوکراوە لە پەڕەی فەرمی عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی قەوارەی هەڵویستدا هاتووە , کە لە دوای بەدواداچونیان رایگەیاندوە کە بڕی پێویستی تەرخانکراوی بوجە ئامادەیە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێن بە هەمیشەیی .
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردوە کە تەنها ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی ماوە بۆ دەرچونی فەرمانی بەهەمیشەیی بونی فەرمانبەرانی گرێبەست .
ڕاشی گەیاندووە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەگەری جێبەجێ کردنی ئەم فەرمانە لە ئارادایە .