کوردستانهەواڵ

ئاسایش : ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیر کرد کە هێرشیان کردبوە سەر هونەرمەندێک سوکایەتیان پێ کردبوو

ڕێژنە میدیا

 

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی راگەیاند کە هێرشیان کردبووە سەر هونەرمەندێکی عەرەب و گرتە ڤیدیۆییەکەیان بڵاوکردبووەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەلایەتیەکان گرتە ڤیدیۆیەك بڵاوکرایەوە کە هێرش دەکرێتە سەر هۆنەرمەندێک بەناوی (سمان الخطیب)، دەستبەجێ لە لایەن هێزەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بە دواداچون کراو لە ماوەیەکی کەمدا بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبارمان بەناوەکانی (ع ، پ ،ی) و(ع ، ع ، ح) دەستگیر کرد،کە یەکێک لەتۆمەتبارەکان لە گرتە ڤیدیۆی دەردەکەوێت هێرش دەکاتە سەر ئەو هونەرمەندە”.

ئاماژە بەوەکراوە، “تۆمەتباری دووەم وێنەی دەگرێت،لە لێکۆڵێنەوە لەگەڵ تۆمەتباران دەرکەوت کێشەکە کۆمەڵایەتییە”.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button