کوردستانهەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری توند ئەدات سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن

ڕێژنە میدیا

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕێنمایی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ڕێگە نادرێت وێنە و پۆستەری حزب و كاندیدانی لایەنە سیاسییەكان لەسەر دیوار و ستون و بەربەستە گشتییەكان بە بزمار و لەزگە و سیكۆتین هەڵبواسرێن.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوسراوێكی به‌ واژۆی ساسان عەونی، وەزیری وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاڕاسته‌ی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی كردوه‌، رایگه‌یاندوه‌، “ڕێگە نادرێت بە هەڵواسینی وێنە و پۆستەرەكان لەسەر هێمای هاتوچۆ و تابلۆ ڕێنیشاندەرەكان یاخود هەڵواسین لە شوێنی سوڕانەوەكانی ئۆتۆمبێل كە ببێتە هۆی دروستبونی ڕوداوی هاتوچۆ”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ڕێگە نادرێت وێنە و پۆستەری حزب و كاندیدانی لایەنە سیاسییەكان لەسەر دیوار و ستون و بەربەستە گشتییەكان بە بزمار و لەزگە و سیكۆتین هەڵبواسرێن”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، لە دوای تەواوبونی بانگەشە، هەر بەربژێرێك بەرپرسیارە لە لێكردنەوەی وێنە و تابلۆكان و پاككردنەوەی شوێنەكە.

رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار
یه‌كه‌م: ڕێگە نادرێت وێنە و پۆستەری حزب و كاندیدانی لایەنە سیاسییەكان لەسەر دیوار و ستون و بەربەستە گشتییەكان بە بزمار و لەزگە و سیكۆتین هەڵبواسرێن.

دوه‌م: ڕێگە نادرێت بە دانانی وێنە و پۆستەر لەسەر سەوزایی و دورگەی ناوەندی و ناو پاركە گشتییەكان بە هەرجۆرە كەرەستەیەك.

سێیه‌م: ڕێگە نادرێت بە بەكارهێنانی قوم، لم، چیمەنتۆ و بلۆك بۆ ڕاگرتنی تابلۆ و كەرەستەكانی تری بانگەشە.

چواره‌م: ڕێگە نادرێت بە هەڵواسینی وێنە و پۆستەرەكان لەسەر هێمای هاتوچۆ و تابلۆ ڕێنیشاندەرەكان یاخود هەڵواسین لە شوێنی سوڕانەوەكانی ئۆتۆمبێل كە ببێتە هۆی دروستبونی ڕوداوی هاتوچۆ.

پێنجه‌م: ڕێگە نادرێت شوێنەوار و شوێنە كولتورییەكان بۆ هیچ جۆرە بانگەشەیەك و هەڵواسینێك بە هیچ جۆرە مادەیەك بەكار بهێنرێت.

شه‌شه‌م: ڕێگە نادرێت بە هەڵواسینی وێنە و پۆستەری كاندیدانی حزب و كاندیدانی لایەنە سیاسییەكان لەسەر دیوار و شورای فەرمانگەكانی حكومەت و شوێنە گشتییەكان وەك: مزگەوت، نەخۆشخانە، زانكۆ، قوتابخانە…هتد.

حه‌وتەم: هەر شارەوانییەك بەپێی تایبەتمەندیی دەڤەری خۆی، سەرباری ئەم خاڵانە، دەتوانێت ڕێكاری تایبەت بە خۆی بۆ بەرژەوەندیی موڵكی گشتی و پاراستنی پاكوخاوێنیی شار دەربكات.

هه‌شته‌م: لە دوای تەواوبونی بانگەشە، هەر بەربژێرێك بەرپرسیارە لە لێكردنەوەی وێنە و تابلۆكان و پاككردنەوەی شوێنەكە.

نۆیه‌م: ئەگەر بەربژێرێك پابەند نەبێت بە ڕێنماییەكان، ئەوە پۆستەر و بانگەشەكەی لەلایەن تیمەكانی شارەوانی لادەبرێت و كاردانەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button