رۆژهەڵاتی ناوەڕاستکوردستانهەواڵ

تورکیا لەم ساڵدا ٨٨٣ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە

ڕێژنە میدیا

تیمی کوردستانی عێراقی رایدەگەیەنێت ” CPT رێکخراوی ئاشتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی ٦ی ٢٠٢٤، سوپای تورکیا ٨٣٣ هێرش و بۆردوومانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە”.

کامەران عوسمان ئەندامی رێکخراوی  ئاشتی وردەکاری زیاتر لەسەر بۆردومانەکە دەدات و دەڵێت:

هێرشەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:
پارێزگای دهۆک: ٣٦٥، هێرش و بۆردوومان.
پارێزگای هەولێر: ٣٥٦، هێرش و بۆردوومان.
پارێزگای سلێمانی: ١٠٢، هێرش و بۆردوومان.

پارێزگای نەینەوا: ١٠، هێرش و بۆردوومان.

ناوبراو دەشڵێت ” بەتەنیا لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای تورکیا ٢٧ بۆردوومانی بۆسەر زنجیرە چیای مەتینا و گەلی ڕەشاڤا لە قەزای ئامێدی، چیای ساوێن لە بناری قەندیل، لوتکەی کوڕاشەڵ و بناری چیای کێوەڕەش لە قەزای ڕانیە، چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر،گوندی کانی میرانی کۆماری و نزارە لە قەزای پێنجوێن ئەنجامداوە”.

لەبارەی زیانەکانەوە ئەو رێکخراوە دەڵێن” بە تەنیا لەم ساڵدا، ٨ هاووڵاتی مەدەنی، بەهۆی بۆردوومان و لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم شەهیدبوون”.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button