ڕێژنە میدیا
توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەو خووە ناشرینانەی کە منداڵان لە دایک و باوکیانەوە فێری دەبن بریتین لە گاڵتەجاڕی و بێ تاقەتی و مانەوە تا درەنگانی شەو.
بەگوێرەی ماڵپەڕی بەریتانی “ئێکسپرێس”، ڕاپرسییەک کە هەزار منداڵی تێدابووە، کە تەمەنیان لە نێوان ٦ بۆ ١٦ ساڵدایە، دەرکەوتووە کە لە کاتێکدا زۆرینەیان پێیانوابوو دایک و باوکیان کاری باشیان کردووە لە فێرکردنی میهرەبانی و کاری باشدا بەڵام لە هەمان کاتدا هەندێک خووی خراپیان لێوە فێربوون.
وتەبێژی کۆمپانیای Fairy Non Bio توێژینەوەکەى ئەنجامداوە، دەڵێت ” هەر وشەیەک کە دایک و باوکان دەیڵێین و هەر کردارێک کە ئەنجامی دەدەین، کاریگەری لەسەر کەسایەتی منداڵان بەجێدەهێڵێن”.
بەپێی توێژینەوەکە، لێرەدا شەش تایبەتمەندی خراپی سەرەکی دەخەینەڕوو کە منداڵان لە دایک و باوکیانەوە فێری دەبن:
١. نەبوونی ئارامی.
٢. دواخستنی ئەرکەکانی رۆژانە.
٣. بەکارهێنانی مۆبایل لەسەر مێزی نانخواردن.
٤. گوێ نەگرتن بە باشی.
٥. بڕینی قسەکانی ئەوانی تر.
٦. هەبوونی ڕۆحی کێبڕکێی توندوتیژانە.