ڕێژنە میدیا
بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو لە وەزارەتی دارایی : بڕی ٥٧٠ ملیار دیناری تەواوکەری مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە گەیشت و خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وتی ” 570 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی بۆ تەواوکاریی مووچەی مانگەکانی تەممووز و ئاب”.
وەزارەتی دارایی عێراق مانگی رابردوو، تریلیۆنێک و ١٨٣ ملیار دیناری ناردبوو. لەو بڕە پارەیە، ٣٠٧ ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی حەوت بوو. ئەوەی دیکەی بۆ مووچەی مانگی هەشت بوو.
ئەو پارەیە بۆ مووچەی مانگی هەشت نێردرابوو، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوتی پێ دا کە نزیکەی تریلیۆنێک دەبوو.
شایەنی باسە نزیکەی ٦١٨ ملیار دینار لە مووچەی مانگی حەوت مابوو بۆ ئەوەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت.