ڕێژنە میدیا
هەفتەی داهاتوو ڕێككەوتنی نێوان ئەمریكاو عێراق ڕادەگەیەنرێت، لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی (2025) لەعێراق دەكشێنەوە، بەدوایدا لەكۆتایی ساڵی (2026) هێزەكانی ئەمریكا لەهەولێر دەكشێنەوە.
ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، لەدوای ساڵی (2026) هێزێكی بچوكی ئەمریكا لەعێراق دەمێنێتەوە، ئەو هێزەش بەسیفەتی ڕاوێژكارو پشتیوانیكردنی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا دەبێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، سەدان سەربازی ئەمریكی لە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی (2025) لە عێراق دەكشێنەوە، بە دوایدا لە كۆتایی ساڵی (2026) هێزەكانی ئەمریكا لە هەولێر دەكشێنەوە.
رۆژنامەكە لەزاری ژمارەیەك بەرپرسی ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە: ویلایەتە یەكگرتووەكان و عێراق گەیشتووەنەتە رێككەوتن، هەفتەی داهاتوو رادەگەیەنرێت، بۆ كشانەوە سەدان سەربازی ئەمریكی و بیانی تر لە عێراق، لە كۆتایی ساڵی (2026)دا، پێشیانوایە، هێزی بچوكی ئەمریكا بە سیفەتی راوێژكار لە عێراق بمیێنەوەو، پشتیوانی لۆجستی پێكشەش بە هێزەكانیان بكەن لە سوریا.
بەرپرسێكی باڵای ئیدارەی ئەمریكا رایگەیاندووە: هێڵە گشتیەكانی پلانی كشانەوەكە تەواوبووە، بەڵام هەندێك وردەكاری ماوە پێویستی بە چارەسەركردن هەیە، بەتایبەت لەگەڵ هەندێك لە وڵاتانی تر لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
ئەو بەرپرسانی ئەمریكا كە قسەیان بۆ رۆژنامەكە كردووە، جەختیانكردووە لەوەی لە دوای ساڵی (2026) هێزێكی بچوكی ئەمریكا، بە سیفەتی راوێژكاری و پێشكەشكردنی پشتیوانی لۆجستی بۆ هێزەكانی لە سوریا لە عێراق دەمێننەوە، بەگوێرەی رێككەوتنێكی ئەمنی دووقۆڵی نوێ.