ڕێژنە میدیا
بەم زووانە ئاسمانی زەوی دوو مانگ بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر نا، ئەمەش بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری تێبینییەکانی توێژینەوەی کۆمەڵەی فەلەکی ئەمریکیبڵاوکراوەتەوە.
بەپێی هەواڵەکە، دەرکەوتنی دوو مانگ لە ئاسمانی زەویدا کە باسی لێوە دەکرێت، تەنێکی ئاسمانییە بەناوی 2024 PT5 و پێدەچێت هەسارۆکەیەکی ئارجونا بێت.
هەسارۆکەکانی ئەرجونا، بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٣ی کۆمەڵەی فەلەکی شاهانەدا بڵاوکراوەتەوە لەلایەن هەمان توێژەرانی ئەم توێژینەوەیەوە، وا پێناسە کراوە، تەنێکی بچووکن کە لە خولگەیەکدا دەجوڵێن بە شێوەیەکی کەمێک گۆیی و تاڕادەیەک هاوشێوەی زەوی.
توێژەران دەڵێن، ئەمە یەکەمجار نییە تەنێکی هاوشێوە لە زەوی نزیک ببێتەوە، هەربۆیە دیاردەی “مانگی بچووک” تاڕادەیەک باوە.
بەپێی توێژەران، مانگی بچووک لە ٢٩ی ئەیلول دەردەکەوێت و پێشبینی دەکرێت تا ٢٥ی مانگی ١١ بەردەوام بێت.