کوردستانهەواڵ

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی : وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی ڕاگەیاند

ڕێژنە میدیا

 

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ بڕیاره‌ دوای پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربان، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌  وه‌جبه‌ی دووه‌می چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ڵێت: “دوای پشووه‌كانی جه‌ژن ده‌ست به‌ رێككاره‌ كارگێڕییه‌كان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌ش بكرێت”.

ئاشكراشیكرد كه‌ ” كۆی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌ به‌غداوه‌ بۆ جوتیاران گه‌یشتووه‌ بریتییه‌ له‌ 20 ملیار دینار”.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ “له‌و بڕه‌ش 10 ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی، شه‌ش ملیار دینار بۆ پارێزگای هه‌ولێر و چوار ملیار دینار بۆ پارێزگای دهۆك ته‌رخانكراوه‌”.

ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 رۆژه‌ ده‌ست به‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ سایلۆكان كراوه‌ و بڕیاریشه‌ پڕۆسه‌كه‌ 40 رۆژ بخایه‌نێت.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button