کوردستانهەواڵ

ڕونکردنەوەیەک لە وەزیری پەروەردەوە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن

ڕێژنە میدیا

 

وەزیری پەروەردەی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ساڵى نوێى خوێندن ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “هیچ ڕێگرییەک نییە، 25ی ئه‌م مانگه‌ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێنه‌درێت“.

د.ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومه‌تى هەرێم لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، “هەر لەجێگەدانانێک هەبێت ئەولەویەت دەدرێتە ئەو وانەبێژانەی كە دابڕاون”.

وتیشى:”لەم کابینەیەدا پێنج هەزارو 88 مامۆستای گرێبەست کراونەتە هەمیشەیی، هاوكات 37 هەزارو 933 مامۆستای وانەبێژیش کراونەتە گرێبەست”.

سه‌باره‌ت به‌ساڵی نوێی خوێندنیش وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، “هیچ ڕێگرییەک نییەو 25ی ئه‌م مانگه‌ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت، دەبێتە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی 2024 بۆ 2025، هیچ ڕێگرییه‌كیش نییه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ساڵى نوێى خوێندن”.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button