تەندرووستی

لەبەر ئەم شەش هۆکارە هەرگیز بەگەدەی بەتاڵ شەربەتی پرتەقاڵ مەخۆ

ڕێژنە میدیا

 

شەربەتی پرتەقاڵ بە خواردنەوەیەکی تەندروست دادەنرێت، چونکە ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین سی و دژە ئۆکسانی تێدایە هەندێک کەس حەز دەکەن لە بەیانیاندا یەک کوپی لێی بخۆنەوە، پێیان وایە سەرەتایەکی باشە بۆ ڕۆژەکە، بەڵام خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ بە گەدەی بەتاڵ باش نییە . 

لە ماڵپەڕی “WEBMD” بڵاو کراوەتەوە، توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە دەریانخستووە کە خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی پرتەقاڵ لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی هەرس و کاریگەری لەسەر ئاستی شەکری خوێن دەبێت، تەنانەت هاوسەنگی ترش لە جەستەدا تێکدەدات.

لە خوارەوە ئەوهۆکارانە دەخەینەڕوو کە بۆچی خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ لە بەیانیاندا شتێکی باش نییە:

١. دەبێتە هۆی ترشەڵۆکی و کێشەی هەرس.

٢. بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.

٣. لاوازکردنی مینای ددانەکان.

٤. کاریگەری نەرێنی لەسەر گورچیلە دروست دەکات.

٥. تێکچوونی هاوسەنگی جەستە.

٦. ڕێگری دەکات لە هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکانی دیکەی ناو جەستە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button