ڕێژنە میدیا
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بە میدیاکانی راگەیاند، لە رۆژی هەینی 20ی ئهیلول، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریاری سپی ناوەڕاست لەگەڵ دابەزینی چینە بارستە هەوایەکی سارد بەڕەنگی زەرد دەبێتە چڕبونەوەی هەورەکان و بە بڕی جیاواز باران دەبارێت.
باسی لهوهشكرد، ئەو ناوچەیهی چڕبونەوەی زۆر ترە هەورە بروسکەی لهگهڵ دەبێت.
به وتهی ئهو كهشناسه كورده، رێژەی بارانبارینی زۆر لە سەر ناوچە شاخاویەکان و کوێستانەکان، ناوچە سنووریەکانی باکوری خۆر ئاوای هەرێمی کوردستان دەبێت، زۆر بەتایبەت لە ناوچەکانی شاری دهۆک و ناوچە سنووریەکانی شاری هەولێر.
راشیگهیاند، دواتر ناوچە شاخاویەکانی شاری سلێمانی و هەڵەبجە لاواز دەبێت رێژی ئەم بارانە 0 بۆ 10ملیمە، ئەم رێژەیە لەگۆڕانکاری دەگۆڕێت بۆ نزم یان بۆ بەرز خێرایی بای بارشت زۆر کات پێش بارین زیاد دەکات، پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکات.
وتیشی: ئەم شەپۆلە بارانە ساڵانە بەهۆی گۆڕانی وەرزی لە گەرمەوە بۆ سارد ئەم حاڵەتە روودەدات لە (کوردەواری پێی دەڵێن کەپرەشینە)، کاریگەری ئەهاتنی ئەم شەپۆلە نزیک ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.