ڕێژنە میدیا
لەدوای بڕیارێک لەلایەن ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی حکومەتی فیدراڵی کە هەریەک لەبەرهەمەکانی “خەیار، تەماتە، پیاز، کولەکەو شوتی” مۆڵەتی هاوردەکردنیان کرابویەوە، کە ئەمەش پێچەوانەی ڕۆژژمێری هاوبەشو پەسندکراوی کشتوکاڵی بوو.
وەزارەتی کشتوکاڵو سەرچاوەکانی ئاوى حكومهتى ههرێم لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ دوشەممە، لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراقی لەهەرێم، لەدوای دانوستانو گفتوگۆیەکی چڕ، بۆ پاڵپشتی جوتیارانو بەبازاڕکردنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێم، ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق، بڕیارێکی لەبەرژەوەندی جوتیاراندا”.
لەبڕیارەکدا هاتوە، سەرجەم مەرزو دەروازەکان بەڕوی هاوردەکردنی تەماتە لەدەرەوەی عێراق بۆ ناو سنورەکانی عێراق دادەخرێت، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.
ههروهك ئهوهش ڕونكراوهتهوه، “ئێستا جوتیارانی ناوچەی پێنجوین ، سیدەکانو دەشتەکانی هەولێرو دهۆک، بەرهەمەکانیان پێگەیشتوەو کێشەی بەبازاڕکردنیان هەیە، هەروەها لەدوای داخستنی دەروازەکان بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بازاڕەکانی ناوەڕاستو خواروی عێراق”.