کوردستانهەواڵ

جارێکی تر پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

ڕێژنە میدیا

 

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ی ئه‌یلولی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ سێشەممە 10ی ئه‌یلولی 2024، كه‌شناسی هه‌رێم له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا ده‌ڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یه‌ك بۆ دوو پله‌ لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 43 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 41 پلەى سیلیزى

دهۆک: 41 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 44 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 42 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 41 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى

سۆران: 39 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 45 پلەى سیلیزى

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button