ڕێژنە میدیا
پەیوەندی خۆشەویستی نێوان دو هاوسەر لەسەر بنەمای خۆشەویستی و رێز نییە بە تەنها، چونكە دەكرێت بە تێپەڕبونی كات ئەو خۆشەویستییە بگۆڕێت بۆ رۆتین، بەڵام چەند نیشانەیەكی دیكە هەیە دەریدەخات هاوسەرەكەت بۆ هەمیشە خۆشیدەوێیت.
1. بەردەوام گفتوگۆ دەكەن
هاوسەرەكەت لە رۆژەكەت دەپرسێت و بەردەوام ئاگاداری تۆیە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر روداوەكانی رۆژانە دەكەن، تەنها خۆشییەكانتی لەگەڵ بەش ناكەیت، بەڵكو توڕەیی و بێزاییەكانیشتی لەگەڵدا بەش دەكەیت.
2. رێز لە سەربەخۆییت دەگرێت
ئەو كەسەی رێز لە تایبەتمەندیی و سەربەخۆیی تۆ دەگرێت، واتە بە تەواوی لە واتای خۆشەویستی تێگەیشتوە و هەوڵی كۆنترۆڵكردنت نادات.
3. لە دەمەقاڵی ناترسێ
دەمەقاڵێ و گفتوگۆكردنی پێگەیشتوانە وادەكات زیاتر لەیەكتر نزیك ببنەوە نەك دورتان بخاتەوە، هەربۆیە كە را و بیركردنەوەتان دەربارەی بابەتێك جیاوازە و ناكۆكن، دەزانن كە بە كێشەی گەورە كۆتایی نایەت.
4. وردەكارییەكانی لەبیرە
ئەو كەسەی بچوكترین وردەكارییەكانی تۆی لەبیرە، زۆر رونە كە خۆشیدەوێیت، ئەمەش واتای ئەوە نییە رۆژی هاوسەرگیری و یادی لەدایكبون و ڤالانتاینی بیربێت، بەڵكو واتای ئەوەیە بزانێت حەز بە چ شتێك دەكەیت، چیت لا جوانە و حەزت بە چییە، تەنانەت لە خواردن و جلوبەرگیشیدا.