ڕێژنە میدیا
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى ئەندامێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی بەناوی بەهزادی خوسرەوی له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه به كۆمارى یسلامی ئێران هاته ده‌نگ و ئاشكراى ده‌كات، كه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانی ئێران دواى ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆر ڕاده‌ستى ئێران كراوه‌ته‌وه.
ڕێكخراوه‌كه كه له بوارى مافى مرۆڤدا كارده‌كات، له ڕاگه‌یاندراوێكدا هه‌واڵى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانى به ئێران پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تى: “هەفتەی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سلێمانی، یەکێک لە چالاکە سیاسییە کوردەکانی خەڵکی سەقز و خاوەن پێداویستی تایبەتیان بە ناسنامەی (به‌هزاد خوسرەوی) دەستگیرکرد، ، کە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە و لە هەمان کاتدا پەنابەره، ئەندامی فەرمی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانه و لەژێر ئەشکەنجەی تونددا ڕادەستی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران کراون.”
ئه‌و ڕێكخراوه له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاشكراى ده‌كات، كه: “بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، هەفتەی ڕابردوو هێزە ئەمنییەتی شاری سلێمانی، به‌هزاد خوسرەوی، چالاکی سیاسی تەمەن 35 ساڵ خەڵکی سەققزیان دەستبەسەر كردووه و دوای ئەشکەنجەی توند، ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران كراوه”
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه: “بە پێی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار، برای به‌هزاد خوسرەوی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە پێوەندی پێوە کراوە و ئاگادار کرایەوە کە براکەی لە دامودەزگای ئەمنیەتی دەستبەسەره”.
لە لایەکی دیکەوە، دایک و خوشکی به‌هزاد خوسرەوی، هادیقە حوسێنی و بێگەرد خوسرەوی، هیچ زانیارییەکیان لە بارەی چارەنووسی به‌هزاد خوسرەوی لە دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن ئاسایش سولەیمانیەوە نەبووە و لە وەڵامی پرسیارەکانیاندا، پێیانگوتراوه کە “به‌هزاد وێنەی سەرکردەکانى حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانى بڵاو کردووەتەوە”.
هه‌نگاو ئاگادارکرایەوە کە ئاسایشى سلێمانی فشارەکانی بۆ سەر بنەماڵەی به‌هزاد خوسرەوی زیاد کردووە و ماوەی 10 ڕۆژی داوە بە دایک و خوشکی به‌هزاد کە هاوکات ئەندامی پارتی دیموکرات و ئەندامی فەرمی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانن بۆ ئەوەی شاری سلێمانی بەجێبهێڵن.
هه‌روه‌ها هه‌نگاو به‌پێویستى ده‌زانێت ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕادەستکردنەوەی ئەم چالاکە سیاسییە بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتێکدایە کە هیچ وڵاتێک مافی دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازێک کە ئەندامی فەرمی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ وڵاتی ڕەسەنی نییە، تەنانەت ئەگەر کەسەکە تۆمەتبار بکرێت بە ئەنجامدانی هەر تاوانێك.
هاوکات ڕێژنە میدیا زانیوێتی بڵاوکردنەوەی ئەم پێشێلکاریە بەرامبەر بە ئەو پەنابەرە لەلایەن زۆربەی میدیاکان و بەتایبەت میدیاکانی سلێمانی بایکۆت کراوە .