ڕێژنە میدیا
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەری راگەیاند، کە کاری دابەشکردنی مادەی هۆشبەری دەکرد لە هەولێر.
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند ، “بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ب ، س ، ڕ)مان دەستگیرکرد کاری بازرگانیکردن و دابەشکردنی مادەی هۆشبەربوو لە ناوشاری هەولێر”.
ئاماژە بەوەکراوە، “لەکاتی دەستگیرکردنی دەستمان گرت بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ کە ئامادەی کردبوو بۆ فرۆشتن و دابەشکردنی”.