ڕێژنە میدیا
کامەران عوسمان بەرپرسی دێسکى مافى مرۆڤى ڕێکخراوى سی پى تیى ئەمریکی، وردهكاریى بۆردومانى درۆنه‌كه‌ى توركیاى بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى مه‌ده‌نى له‌سنورى شارباژێرى سلێمانى ئاشكراكرد‌و ده‌ڵێت:”یه‌كێك لهقوربانیهكان منداڵێكهو كانولاى لهدهستدابوه“.
کامەران عوسمان بەرپرسی دێسکى مافى مرۆڤى ڕێکخراوى سی پى تیى ئەمریکی، ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردهوهو ئاشكرایكردوه، “لەکاتژمێر 1:40 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، لەنزیک گوندی هەرمێلەی سەر بەناحیەی زەلان، لەقەزای چوارتا، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا، ژمارە سلێمانی کرد”.
وه‌كو كامه‌ران باسیكردوه، “لەڕوداوەکەدا، سێ هاوڵاتی بونەتە قوربانی‌و یەکێک لەهاوڵاتییەکان دانیشتووی گوندی چەمەکە لەناحیەی زەلان”.
ئه‌وه‌شى وتوه، “یەکێکی دیكه لەقوربانییەکان، منداڵێکەو کانولاى لەدەستدابوە، قوربانی سێیەمیش، بەهۆی بەرزی ڕێژەی سوتاوییەکەی، دەموچاوی شێواوەو نەتوانراوە بناسرێتەوە”.