ڕێژنە میدیا
کەمێک لەمەوبەر لە سنوری قەزای چوارتا و بە دروستی لە ناحیەی زەلان و گوندی باسنێ ئۆتۆمبێلیک لەلایەن فرۆکەی بێفرۆکەوان ( درۆن ) بۆردوومان کراو قوربانی هەیە .
زانیاریەکان باس لەوە دەکەن سەرنشینانی ئۆتۆمێلەکە ٣ کەس بوون و تاوەک و ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نازاندرێ قوربانیەکان گیانیان لەدەست داوە یاخود بریندارن ناسنامەکانیان ئاشکرا نەکراوە .
هاوکات دوێنی چوارشەممەش لە سنوری ناحیەی خەلەکان بەدرۆن هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری لانگلۆزەر و سێ هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا .