کوردستانهەواڵ

تورکیا : لەماوەی ئەمساڵدا ٨١ جار هێرشی درۆنی کردۆتە سەر هەرێمی کوردستان

ڕێژنە میدیا

 

سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایده‌كات، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌، توركیا 81 جار به‌درۆن هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، ده‌شڵێت:”به‌و هۆیه‌وه‌ قوربانییه‌كى زۆر هه‌یه‌“.

سۆران عومه‌ر سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دواى ئیدانەی تاوانی شەهیدکردنی هاوڵاتی موزەفەر حسێن‌و دوو کوڕەکەی، ئاشكرایكردوه‌، “لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەلایەن تورکیاوە لەڕێگەی درۆنەوە 81 هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە”.

نوسیویه‌تى:”به‌هۆى ئه‌و هێرشانه‌وه‌ ڕۆژنامەنوس‌و هاوڵاتی مەدەنی کراونه‌ته‌ ئامانج‌و هه‌شت شەهیدو دوو برینداری لێکەوتوه‌تەوە، دواینیان هێرشه‌ درۆنیه‌كه‌ى ڕۆژى 4ى ئه‌م مانگه‌ بوو لەسەر ڕێگه‌ی خەلەکان – دوکان كه‌ بۆردومانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتی (موزەفەر حسێن)ى كردو ناوبراوو دوو کوڕەکەشی بەناوەکانی (محه‌مه‌دو موبین) شه‌هیدبون”.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ سۆران عومه‌ر وتویه‌تى:”ئیدانەی ئەو بۆردومانە بێ پاساوە دەکەین‌و بەفەرمی داوامان لەحکومەتی عێراق کردوە سنورێک بۆ ئەو تاوان‌و پێشێلکاریەی سەروەری عێراق‌و هەرێمی کوردستان دابنێت، ئەوەشی لەناوخۆ سیخوڕی بۆ ئەوکارانە دەکات، بەشدارە لەتاوانی گەورە دەرهەق بەگەلی خۆی”.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button