کوردستانهەواڵ

ناکۆکی و ئاڵۆزی لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا دروستبوو

ڕێژنە میدیا

بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان دوو ئاراستەی جیاواز لەنێوان سەرکردەکانی بزوتنەوەکەوە کۆبونەوەی جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی بزوتنەوەکە دواخرا.

سەرچاوەیەک بۆ میدیاکان ڕایگەیاند :”دیارنییە ئایا کۆبونەوەکەی جڤاتی گشتی، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی ڕێکخەری نوێ‌و خانەی ڕاپەڕاندن بەڕێوەدەچێت یاخود نا؟”.

بەگوێرەی زانیاریەکان ، ئەگەر ئەمڕۆ کۆبونەوەی جڤاتی گشتیی بەڕێوەبچوایە، دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵدەبژێردران کە لەسێ کەس پێکدێن، ئەوانیش هەریەک لەسەرۆکی جڤاتی گشتی، سکرتێری جڤاتی گشتی‌و کەسێک بۆ کاروباری کارگێڕی بۆ ئەوەی جڤاتی نیشتمانی ڕاسپێردرێت بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان.

ئەوە دوەمین کۆنفرانسی نیشتمانی بزونتەوە گۆڕانە بۆ هەڵبژاردنی ڕێکخەرو خانەی نیشتمانی دەکرێت، پێشتر دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ ڕێکخەری گشتی‌و خانەی ڕاپەڕاندن بڕیاربوو تاوەکو ڕۆژى 2ی ئەیلول بێت، بەڵام بەنوسراوێکی فەرمی دەرگای خۆ پاڵاوتن تاوەکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئەیلول درێژکرایەوەو هەوڵدەدرێت بەر لەوادەی بانگەشەی هەڵبژاردن پرسی ڕێکخەری نوێی بزوتنەوەی گۆڕان یەکلایی بکرێتەوە.

 

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button