کوردستانهەواڵ

وەزارەتی پەروەردە : دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵی ڕاگەیاند

ڕێژنە میدیا

 

دوابەدوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزیری پەروەدەی حکومەتی هەڕێمی کوردستان  د.ئالان حمە سعید ڕایگەیاند بە مەبەستی دیاریکردنی ساڵنامەی ساڵیی نوێی خوێندنی ئەمساڵ 2024 بۆ 2025  ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆدەبێتەوە بە مەبەستی دیاری کردنی وادەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی ئەم ساڵ  بڕیاردەدات .

کەمێک بەرلە ئیستا کۆبونەوەکە کۆتایی هات و هاوکات لە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیاردرا  ڕێکەوتی 25/9/2024 یەکەم ڕۆژی دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵ بیت .

جێ ئاماژەیە ساڵی پار پرۆسەی خوێندن بەهۆی  نەدانی موچەی مامۆستایان لە بەشێک شار و شارۆچکەکانی هەرێم لەلایەن بەشێک لە مامۆستایان بایکۆت کراوە و خوێندن دواکەوت .

لە ئیستاشدا ناڕەزایەتیەکان بەهۆی نەهاتن و دواکەوتنی موچەوە سەری هەڵداوەتەوە , بەوتەی چەند مامۆستایەکی ناڕازی ئەگەری دووبارە بایکۆت کردنی هۆلەکانی خوێندن هەیە .

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button