ئەندازیارێکی خۆراک زانیاریەکی شۆک هێنەر لەسەر مریشکی ئامادەکراوی سەر سینی ئاشکرا دەکات
ئەو مریشکانەی لەسەر سینی دانراون زۆربەی بەستوە و بەفرێش دەفرۆشرێت
ڕێژنە میدیا
لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک بە دیجیتاڵ میدیای بەشی تەندروستی ڕێژنەی ڕاگەیاند لەروى تەندروستى و ڤێتەرنەرییەوە دانانى مریشک لەسەر سینى لەدەرەوەى بەراد بە هیچ شێوەیەک رێگە پێدراو نییە ئەگەر فرێشیش بێت.
وتیشی “ئەوەى ئێمە تێبینیمان کردوە بەشێک لە دوکاندارەکان مریشکە بەستوەکە خاودەکەنەوە و بە فرێش لەسەر سینى دەیفرۆشن بە هاوڵاتیان” کە ئەوە بە هیچ شێوەیەک رێگە پێدراو نییە.
ئاماژەی بەوەش کرد دەبێت مریشکەکە لە بەراد بێت و
و ئەگەر فرێش بێت پێویستە لەبەرچاوى هاوڵاتییەکە خۆى سەرببڕدرێت.
لە شکر حەمید لە ڕێگای ڕێژنە میدیاوە وتی داوا لە هاوڵاتیان دەکەم کە لەکاتى کڕینى مریشک یان گۆشت پێویستە لەبەرچاوى خۆیان مریشکەکە سەرببڕدرێت یاخود گۆشتەکە لێبکرێتەوە یان لە کارگە ڕێپێدراوەکاندا ئامادەبکرێت .
ئاماژەشی بەوە دا گەر مریشکى بەستو دەکڕن پێویستە لەیبڵى شوێنەکەى
پێوەبێت.