کوردستانهەواڵ

باوكێك و چوار كچ لە ڕوباری قەمتەران خنکان

ڕێژنە میدیا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕێن ڕایگەیاند نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج کەس لە ڕوباری قەمتەران  خنکان، ته‌رمه‌كانیش ده‌رهێنراون و ره‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون.

عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند، “ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ پێكهاتون له‌ باوكێك و چوار كچ”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و خێزانه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی گوندی بجیل-ی ئاكرێن و ئاژه‌ڵدارن و روداوه‌كه‌ش له‌ روباری قەمتەران رویداوه‌.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین ئه‌وه‌شی وت، ئه‌وان دره‌نگ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌ رودانی روداوه‌كه‌، له‌ئێستاشدا “تەرمەکان دەرهێندراون و بەڕێکراون بۆ په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری راپەڕین”.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button