ئابووریکوردستانهەواڵ

بڕیاری داخستنی 400 کۆمپانیا و نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لەهەرێم درا

ڕێژنە میدیا

 

بەگوێرەی بڕیارێکی بانکی ناوەندی عێراق دەبێت لە هەرێمی کوردستان ٤٠٠ کۆمپانیای ئاڵوگۆڕێ دراو سەرجەم لقەکانیان دابخرێن هاوکات تێکڕا کۆی ئەو کۆمپانیایانەی لە هەرێم کاری ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن ٦٥٠ کۆمپانیان .

عەمار حەمەد خەلەف، جێگری بەوەکالەتی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە نوسراوێک حکومەتی هەرێمی ئاگادار کردوەتەوە لەوەی بە کردنەوەی بارەگای سەرەکیی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە جۆرەکانی (A و B) رازی نین و دەبێت لقەکانیشیان دابخەن.

لە بارەی تۆمارکردنەوەی کۆمپانیاکانی جۆری (C)، ئەو بەرپرسەی بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەکردوە، تا 30ی ئەیلول بۆ دواجار مۆڵەت دەدرێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت لە جۆری (C) تێکەڵ ببنەوە.

لە نوسراوەکەدا باسی لەوەشکردوە، رەزامەندی بۆ کردنەوەی بارەگای سەرەکیی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە جۆرەکانی (A و B) نادەن وەک کۆمپانیای نێوەندگیر کار بکەن، چونکە ئەو کۆمپانیایانە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە مۆڵەتیان پێنەدراوە و ناتوانن کار بکەن تا مۆڵەتی سەرەتایی وەردەگرن.

بەپێی بڕیارەکەی بانکی ناوەندی، دەبێت ٤٠٠ کۆمپانیای ئاڵوگۆڕ و نزیکەی ٣٠ لق دابخرێن، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان دا ٦٤١ کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو هەن.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button