کوردستانهەواڵ

فەرمانبەرانی سلێمانی لەم سێ شوێنە زەویان پێدەدرێت

ڕێژنە میدیا

 

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی سنوری سێ ناوچە پەسەند دەكات بەمەبەستی دابەشكردنی زەوییەكانی بەسەر فەرمانبەراندا.

لەكۆبوونەوەیەکدا کە سەبارەت بەم پرسە لەلایەن شارەوانی سلێمانی ئەنجام درابوو چەند بڕیارێك دران سەبارەت بە ئەو جێگایانەی فەرمانبەران زەوی تێدا وەردەگرن وەک پەسەندكردنی هەر سێ زەوی ( شاری لاوان، فەرمانبەران و سۆتكە) بەمەبەستی ئامادەكردن و دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا.

بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەر فەرمانبەرێك كە پێشتر سوودمەن نەبووبێت، پارچەیەك زەویی نیشتەجێبوونی بە رووبەری 200 مەتر پێدەدرێت.

لەدوای دەرچوونی بڕیارەكم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوار، رێنماییەكانی تایبەت بە دابەشكردنی زەویی بڵاوكردەوەو تائێستاش هەزاران مامۆستاو فەرمانبەر لەهەرێمی كوردستان فۆڕمی وەرگرتنی زەوییان پڕكردووەتەوە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button