ئابووریکوردستانهەواڵ

ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ دێت

ڕێژنە میدیا

 

به‌گوێرەی خشته‌كه‌ی موچەی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕێکەوتی 5/9/2024، مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی ئه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت:

وه‌زاره‌ته‌كانی رۆشنبیری و لاوان

وەزارەتی كاره‌با

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ (دیوان و لیواكان).

لە هەمان کاتدا ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای گشتی ئاسایشی هه‌رێم دابەشدەکرێت

لە هەمان کاتدا هەر ئەمڕۆش موچەی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌یی به‌رگری و فریاكه‌وتن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ده‌زگا نه‌وتییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌ش ده‌كرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەلایەن وتەبێژی حکومەتەوە بڵاوکراوەتەوە دەوترێت ١٥ ئەم مانگە لەلایەن بەغداوە موچەی مانگی ٨ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەدەکرێت .

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button