تەندرووستی

خواردنی هەنگوین بۆ منداڵانی تەمەن یەک ساڵ زیانی هەیە ؟

ڕێژنە میدیا

 

هەنگوین سەرچاوەیەکی وزە و گرنگە، بە یەکێک لە بەرهەمە سروشتییەکان دادەنرێت کە هەزاران ساڵە لە بواری پزیشکیدا بەکاردەهێنرێت.

بەپێی ماڵپەڕی ” Healthline”، هەنگوین بە یەکێک لە بەرهەمە سروشتییەکان دادەنرێت کە هەزاران ساڵە لە بواری پزیشکیدا بەکاردەهێنرێت، وەک خۆراک و دەرمان بۆ منداڵان زۆر سوودی تەندروستی پێشکەش دەکات، بەڵام گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە نابێت بدرێت بە منداڵانی خوار تەمەنی یەک ساڵ بەهۆی مەترسی ژەهراویبوونی خۆراکەوە.

چەند سوودێکی تەندروستی هەنگوین بۆ منداڵان دەخەینەڕوو:

١. بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە

هەنگوین کۆمەڵێک ڤیتامین و کانزا و ئەنزیم لەخۆدەگرێت کە یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری جەستەی منداڵان دەدەن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی جەستەیان لە نەخۆشیەکان.

٢. دژە بەکتریا و دژە هەوکردن

هەنگوین تایبەتمەندی دژە بەکتریا و دژە هەوکردنی هەیە، ئەمەش وا دەکات سوودی هەبێت لە چارەسەرکردنی برینی بچووک، بۆیە دەتوانرێت وەک دژە بەکتریایەکی سروشتی لەسەر برینەکان بەکاربهێنرێت بۆ خێراکردنی پرۆسەی چاکبوونەوە و ڕێگریکردن لە تووشبوون بە هەوکردن.

٣.سەرچاوەی وزە

هەنگوین شەکری سروشتی وەک فرۆکتۆز و گلوکۆزی تێدایە کە سەرچاوەیەکی خێران بۆ وزە، بۆیە دەتوانرێت هەنگوین بخرێتە ناو خۆراکی منداڵان وەک جێگرەوەی تەندروست بۆ شەکری پاڵاوتە.

٤. باشترکردنی تەندروستی هەرس

هەنگوین بە سوود دادەنرێت بۆ کۆئەندامی هەرسکردنی منداڵان، بەو پێیەی یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی کێشەکانی هەرس وەک قەبزی و غازات هەنگوین ئەنزیمەکانی هەرس لەخۆدەگرێت کە یارمەتی بەرزکردنەوەی پرۆسەی هەرس کردن دەدات.

٥. کۆکە و ئازاری قورگ کەمدەکاتەوە

هەنگوین وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ کۆکە و قورگ ئێشە بەکاردەهێنرێت، دەتوانرێت کەوچکێک هەنگوین بدرێت بە منداڵان بۆ نەهێشتنی کۆکە و هێورکردنەوەی ئازاری قوڕگ.

٦. باشترکردنی خەو

هەندێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کەهەنگوین یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی خەوی منداڵان، هەروەها دەتوانرێت پێش خەوتن بدرێت وەک بەشێک لە ڕۆتینی شەوانە بۆ یارمەتیدانی هێورکردنەوەی منداڵان و هاندانی خەوی قووڵ.

٧. یارمەتی گەشەسەندنی جەستەیی و دەروونی دەدات

هەنگوین کۆمەڵێک ماددەی خۆراکی لەخۆدەگرێت کە پێویستن بۆ گەشەکردنی تەندروستانەی منداڵان، لەوانە ڤیتامین و کانزاکانی وەک کالیسیۆم و ئاسن و مەگنیسیۆم و ئەم توخمانە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی گەشەی ئێسک و کارەکانی مێشک.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button