ڕێژنە میدیا
بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محمد ( د.خ ) لە هەرێمی کوردستان ڕۆژیک پشوو ڕادەگەیەندرێت .
پابەند بە خشتەی پشوە فەرمیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا لەسەرجەم دامو دەزگا فەرمیەکانی حکومەتی هەڕێم پشووی فەرمی دەبێت .
هاوکات ئەم ساڵێش ئەم رۆژە دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کە (١٢ی ربیع اڵاول)ی کۆچیە .
سەبارەت بە بەشێک لە ژیانامەی پێغەمبەری ئیسلام
پێغەمبەر ( ﷺ ) ناوی محەمەد كوڕی عبدالله كوڕی عبدالمطلب ه له هۆزی (قوڕەیش)ە كە ناسراوە به (ابوالقاسم)، له رۆژی دووشەممه له مانگی (12)ی (ربیع الاول) له ساڵی (571) میلادی له ساڵی (فیل) له شاری (مه ككه ى پیرۆز ) له ماڵی (ابو طالب )له دایك بوو.
دایكی پێغەمبەر ( ﷺ ) ناوی ( ئامینەی) كچی ( وەهبە) .
باوكی پێغەمبەر(ﷺ) له كاتی دەرچوونی بەمەبەستی بازرگانی بۆ شام كۆچی دوایی كردووە و لەشاری مەدینەی منەورە نێژراوە كە ئەو كات محمد ( ﷺ ) له سكی دایكی دابووە .
پێغەمبەر( ﷺ)له تەمەنی (6) ساڵیدا بوو دایكی كۆچی دوایی كردووە و ئەركی بەخێوكردنی بە (عبدالمطلب ى) باپیری سپێردراوە.
پێغەمبهر ( ﷺ ) (3) كوڕی لە خەدیجە هەبوو به ناوەكانی ( قاسم و عبدالله و ئیبراهیم) بەڵام هەرسێكیان به منالى مردون .
هەروەها پێغەمبەر ( ﷺ ) (4) كچی هه بوو بەناوەكانی (زەینب و روقیە و أم كلثو وفاطمة) .
پێغەمبەر ( ﷺ ) دوانزه مامی هەبووە بەڵام تەنها (ئیمامی حەمزە و ئیمامی عباس موسڵمان بوون)، هەروەها (6) پوری هەبووە كە له خوشكی باوكی بوون بەڵام تەنها ( صفیە) موسلمان بوو .
پێغەمبەر ( ﷺ ) بە ( صادق الا مین) به راستگۆی و دەست پاكی ناسرابوو .
له تەمەنی (40) ساڵیدا له شاری (مەككە ) له ئەشكەوتی ( حراء ) له (17)ی رەمەزانی پیروز له رۆژی دووشەممه خوای گەورە پەیامی بۆ نارد و بوو به پێغەمبەر .