کوردستانهەواڵ

پاسەوانی تایبەت لە بەرپرس و منداڵانی بەرپرس لە سلێمانی دەسەندرێتەوە

ڕێژنە میدیا

 

میدیاکانی سلێمانی ڕایانگەیاندن , یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هێزەکانی ڕێکدەخاتەوە و ئەو بەرپرسانەی هیچ پۆستێکیان نیە و کۆمەڵێک پاسەوانیان هەیە پاسەوانەکانیان لێ وەردەگیرێتەوە . 

سەرچاوەیەک لە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرای کرد ژماره‌یه‌كى زۆرى هێزه‌كانى یه‌كێتى وه‌كو پاسه‌وان لاى به‌رپرسانى پێشوو ئێستاى حزبه‌كه‌یه‌و چه‌ندین به‌رپرسى پێشوى یه‌كێتى هه‌یه‌ كه‌ تائێستاش له‌فه‌وجێك‌و زیاتریش پاسه‌وانى هه‌یه‌.

سەرچاوەکە ڕونیشی کردەوە :”به‌رپرسمان هه‌یه‌ كاتێك یان كۆچى دوایى كردوه‌ یان ئێستا له‌پێگه‌ى حزبى‌و حكومیدا نه‌ماوه‌، پاسه‌وانه‌كانى بۆ منداڵەكانی به‌جێماوه‌”، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، “یه‌كێتى به‌جدى ده‌ستیكردوه‌ به‌ڕێكخستنه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌ركى فیعلى”.

هەروەها ، “له‌ڕابردوو و ئێستاشدا ژماره‌یه‌كى زۆر له‌هێزه‌كانى یه‌كێتى له‌چوارچێوه‌ى یه‌كه‌ى 70و به‌رگرى فریاكه‌وتن، پاسه‌وانى به‌رپرسانى پێشوو و ئێستاى حزبه‌كه‌ن”.

جێ ئاماژەشە ئەو ژمارانە هەمووی ژمارەی فیعلی نین، چونكە هەندێكیان بندیوارن‌و بەشێكی زۆری موچەكانیان بۆ بەرپرسەكان دەبێت.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button